کاندیدێکی پارتی: له‌ سلێمانی‌ سووکایەتیم پێکراوە

كاندیدێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایدەگەیەنێت، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سوكایه‌تی‌ پێكراوه‌و وێنەی شۆفێرێکی تەکسی لەسەر پۆستەرەکانی دراوەو بڵاوکراوەتەوە.

سامان سیوه‌یل، كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق کە هاوکات وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمە له‌ ئێستادا ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ژماره‌ی‌ كاندیدبوونم و ژماره‌ی‌ لیسته‌كه‌م و لۆگۆی‌ حزبه‌كه‌م له‌سه‌ر پۆسته‌رێك چاپكراوه‌، به‌ڵام وێنه‌ی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ تری‌ خراوه‌ته‌سه‌ر".
 هێشتا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌<br> وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داوای دامه‌زراندنی 7 هه‌زار مامۆستا ده‌كات

رونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییه‌ ناوی‌ شه‌هابی‌ ته‌كسی-یه‌ ،كه‌ شۆفێرێكی‌ به‌ڕێزی‌ شاری‌ سلێمانییه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و پۆسته‌ره‌ له‌ شه‌قامه‌كانی‌ شار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".

سامان سیوه‌یلی‌ ئەو کارەی بە سوکایەتیکردن ناوبردو وتی،" ئه‌و جۆره‌ پێشێلكارییه‌ پێشینه‌ی‌ نه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا، بۆیه‌ به‌ راستی‌ نیگه‌رانین، بۆ ئەومەبەستەش شه‌هابی‌ ته‌كسی له‌ ئاسایش و پۆلیسی‌ سلێمانی‌ سكاڵای‌ یاسایی تۆماركردووه‌ و منیشی‌ وه‌كو كه‌سی‌ به‌ئامانجگیراو له‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵای‌ یاسایی تۆمار ده‌كه‌م".

PM:06:15:18/04/2018