وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دڵنییایی ده‌دات، کە بەغدا بەردەوام دەبێت لەسەر ناردنی ئەو پشکەی مووچەیەی مانگی رابردوو ناردی.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاند " سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق پی وتووه: ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی ناوەندی دەینێرێت بۆ حکومەتی هەرێم، بۆ ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بڕەکەی دیکەی تەواو بکات و مانگانە مووچەی پێ دابەش بکات".
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ خه‌ندان ئاشكرایكرد، كه وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دڵنییایداوه له به‌رده‌وامبوونی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
مانگی رابردوو حکومەتی بەغدا بڕی ٣١٧ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد تا لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم، حکومەتی هەرێم مووچەی مووچەخۆران بدات.