گۆڕان داهاتی نەوتی هەرێم لە دوو ساڵدا بڵاوودەکاتەوە

میدیای بزووتنەوەی گۆران داهاتی نەوتی هەرێم لە رێگای بۆریەوە لە دوو ساڵی رابردوودا بڵاودەکاتەوە کە نزیکەی ١٥ ملیار دۆلارە.

ئەو میدیایە  ئەوە دەخاتە روو کە سەرباری ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە دوو ساڵدا ١٥ ملیار دینار بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم  حومەتی هەرێم مووچەی ٨ مانگی فەرمامنبەرانی هەرێم قەرزارە کە نیوەی داهاتی ئەو نەوتە کە فرۆشراوە. 

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیه‌وه‌ کە دەست ئەو میدیایە كه‌وتووە، هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵه‌كانی 2016 و 2017 دا ، 349 ملیۆن‌و 870 هه‌زارو 753 به‌رمیل نه‌وتی ته‌نها له‌ رێگای بۆرییه‌وه‌ فرۆشتوه‌و داهاتی فرۆشتنیشی‌ 14 ملیارو 818 ملیۆن‌و 562 هه‌زارو 769 دۆلار بو‌وه‌.

فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم‌و داهاته‌كه‌ی له‌ 2016 دا:

به‌پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی "tankertrackers"، به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

كانونی دووه‌م: رۆژانه‌ 601 هه‌زارو 811 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 498 ملیۆن‌و 865 هه‌زارو 210 دۆلار بووه‌.
شوبات: رۆژانه‌ 350 هه‌زارو 67 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 283 ملیۆن‌و 949 هه‌زارو 846 دۆلار بو‌وه‌.
ئازار: ڕۆژانه‌ 327 هه‌زارو 371 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌،كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 320 ملیۆن‌و 692 هه‌زارو 632 دۆلار بو‌وه‌.
نیسان: رۆژانه‌ 511 هه‌زارو 888 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 616 ملیۆن‌و 261 هه‌زارو 963 دۆلار بو‌وه‌.
ئایار: رۆژانه‌513 هه‌زار و 41 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 663 ملیۆن‌و 49 هه‌زارو 58 دۆلار بو‌وه‌.
حوزه‌یران: رۆژانه‌ 499 هه‌زارو 908 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، داهات له‌و مانگه‌دا 625 ملیۆن‌و 84 هه‌زارو 963 دۆلار بو‌وه‌.
ته‌موز: رۆژانه‌ 457 هه‌زارو 314 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 488 ملیۆن‌و 530 هه‌زارو 254 دۆلار بو‌وه‌.
ئاب: رۆژانه‌ 411 هه‌زارو 727 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 498 ملیۆن‌و 288 هه‌زارو 484 دۆلار بو‌وه‌.
ئه‌یلول: رۆژانه‌ 464 هه‌زارو 808 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 575 ملیۆن‌و 339 هه‌زارو 342 دۆلار بو‌وه‌.
تشرینی یه‌كه‌م: رۆژانه‌ 540 هه‌زارو 847 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 675 ملیۆن‌و 680 هه‌زارو 157 دۆلار بو‌وه‌.
تشرینی دووه‌م: رۆژانه‌ 545 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 694 ملیۆن‌و 384 هه‌زارو 500 دۆلار بو‌وه‌.
كانونی یه‌كه‌م: تێكڕا رۆژانه‌ 531 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌،كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 803 ملیۆن‌و 626 هه‌زارو 20 دۆلار بو‌وه‌.

كۆی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2016 دا له‌ رێگای بۆرییه‌وه‌، 175 ملیۆن‌و 676 هه‌زارو 504 به‌رمیل بو‌وه‌و داهاته‌كه‌شی 6 ملیارو 245 ملیۆن‌و 752 هه‌زارو 429 د‌ولار  بووه‌و كه‌چی‌ چاره‌كه‌ موچه‌ دراوه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران.

فرۆشی نه‌وت‌و داهاته‌كه‌ی له‌ 2017 دا:
كانونی دووه‌م: رۆژانه‌ 607 هه‌زارو 806 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 885 ملیۆن‌و 573 هه‌زارو 342 دۆلار بو‌وه‌.
شوبات: رۆژانه‌ 626 هه‌زارو 806 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی‌ داهات له‌و مانگه‌دا 834 ملیۆن‌و 348 هه‌زارو 70 دۆلار بو‌وه‌.
ئازار:  رۆژانه‌ 569 هه‌زارو 323 به‌رمیل نه‌وت  فرۆشراوه‌،كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 791 ملیۆن‌و 207 هه‌زارو 253 دۆلار بو‌وه‌.
نیسان: رۆژانه‌ 502 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 684 ملیۆن‌و 811 هه‌زارو 800 دۆلار بو‌وه‌.
ئایار: رۆژانه‌ 579 هه‌زارو 290 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 759 ملیۆن‌و 802 هه‌زارو 557 دۆلار بو‌وه‌.
حوزه‌یران: رۆژانه‌ 521 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 623 ملیۆن‌و 949 هه‌زارو 600 دۆلار بو‌وه‌.
ته‌موز: رۆژانه‌ 535 هه‌زارو 194 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 740 ملیۆن‌و 788 هه‌زارو 775 دۆلار بو‌وه‌.
ئاب: رۆژانه‌ 572 هه‌زارو 871 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، به‌وه‌ش كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 788 ملیۆن و 144 هه‌زارو 464 دۆلار بو‌وه‌.
ئه‌یلول: رۆژانه‌ 614 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 916 ملیۆن و 210 هه‌زارو 800 دۆلار بو‌وه‌.
تشرینی یه‌كه‌م: رۆژانه‌ 419 هه‌زارو 839 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 694 ملیۆن و 611 هه‌زارو 30 دۆلار بو‌وه‌.
تشرینی دووه‌م: رۆژانه‌ 252 هه‌زارو 901 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌،  كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 412 ملیۆن و 209 هه‌زارو 374 دۆلار بو‌وه‌.
كانونی یه‌كه‌م: رۆژانه‌ 263 هه‌زارو 542 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، كۆی داهات له‌و مانگه‌دا 441 ملیۆن و 153 هه‌زارو 107 دۆلار بو‌وه‌.

واته‌ له‌ ساڵی 2017 دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگای بۆرییه‌وه‌ 174 ملیۆن‌و 194 هه‌زارو 249 به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتو‌وه‌، كۆی‌ گشتی‌ داهاتی‌ هه‌ردوو ساڵه‌كه‌ش  له‌ فرۆشتنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ نزیكه‌ی‌ 15ملیار دیناربووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ قه‌رزی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، ته‌نیا نزیكه‌ی‌ نۆ ملیار دۆلار واته‌ نیوه‌ی‌ داهاتی‌ نه‌وته‌ ته‌نیا له‌رێی‌ بۆڕیه‌وه‌، ئای داهاتی‌ تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان چی‌ لێهات‌و چه‌نده‌و ده‌چێته‌ كوێ؟



PM:11:11:18/04/2018