کاندیدی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە گەرمیان، ئەرسەلان ساڵح رایدەگەیەنێت " داھاتی نەوتی سنوری گەرمیان دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکەوەو دوکەڵەکەشی بۆ خەڵکەکەیە".
ئەرسەلان ساڵح کاندیدی یەکگرتوو لە سنوری گەرمیان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە " داھاتی سنوری گەرمیان دەچێتە گیرفانی چەند بەرپرسێکەوەو دوکەڵو بەمەرگ کردنی رێگاکانیش بۆ خەڵکەکەی دەمێنێتەوە".
لە گەرمیان سات بەسات هەڵمەتی هەڵبژاردنی لایەنەکان گەرمتر دەبێت کە لە ١٥ ی نیسانەوە دەستیپێکردووە.