ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ د.جوان ئیحسان: خۆبەزیرەک زانین دووجار هەڵەیە

وەزیری پێشوی مافی مرۆڤی عێراق لەسەر قسەکانی د. جوان ئێحساس کە نەیدەزانی وەزارەتی مافی مرۆڤ هەیە، دەڵێت " "نەزانین هەڵەنیە، بەڵام خۆبەزیرەک زانین دووجار هەڵەیە".

نەرمین عوسمان وەزیری پێشووی مافی مرۆڤی حکومەتی عێراق کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یە لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت" بۆخۆی لەکابینەکەی ئیبراهیم جەعفەریدا لەگەڵ ئەوەی وەزیری ژنان بوم هاوکات وەزیری مافی مرۆڤیش بوم بەوەکالەت".

هەروەها لەو گفتوگۆیەدا کە رۆژنامەنووسی گۆران دوکانی سازیکردووە لەگەڵیدا دەڵێت " پێش من د.بەختیار ئەمین لەکابینەکەی دکتۆر ئەیاد عەلاویدا وەزیری مافی مرۆڤ بوەو، دواتر لەکابینەی نوری مالکیدا (د.وجدان سالم) وەزیری مافی مرۆڤ بوە، پاشان کەلەکابینەکەی حەیدەر عەبادیدا وەزارەتەکانی عێراق کەم کرانەوە، وەزارەتی مافی مرۆڤ بو بەهەیئەو خرایە سەر پاڕلەمان".

لەدرێژەی گفتوگۆکەدا لەگەڵ نەرمین عوسمان وەزیری پێشوی مافی مرۆڤ، دەڵێت  "دکتۆرە جوان هەڵەبوو چونکە لەکابینەکەی حەیدەر عەبادیدا پۆستی وەزارەتی مافی مرۆڤ نەمابوو، بەڵام ئەو وتی نامەوێت ناوی وەزیر بێنم، دەبایە یەکسەر بیگوتبایە وەزارەت نەماوەو بۆتە هەیئە، ئەگەر دکتۆرە جوان بیوتبایە نازانم هەڵەنەبوو، چونکە نەزانین هەڵەنییە، بەڵام خۆبەزیرەک زانین دووجار هەڵەیە، بەداخەوە هەندێک خەڵک هەن پێیان عەیبە پرسیاربکەن یان ڕاوێژوەربگرن".

ناوبراو تێبینی لەسەر ڕەنج سەنگاویش هەیەو دەڵێت "ڕەنج کارێکی باشی نەکرد، جوان نییە پێشکەشکار بەوجۆرە میوانەکانی بخاتە مەوقیفی ناخۆشەوە بۆئەوەی بەهێزی خۆی نیشان بدات".



PM:11:49:18/04/2018