بەوێنە.. جیهان هاشم لەکەناری دەریا دەرکەوت

خانمە مۆدەی ناسراو جیهان هاشم بەگەشتێک لە وڵاتی میسرەو لەسەر کەناری دەریا چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

جیهان هاشم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەگەشتێک لە وڵاتی میسرەو، بڵاوکردنەوەی ئەو رەسمانە بوونەتە مایەی خۆشحالی فانەکانی.

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.



AM:12:18:19/04/2018