ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید دوو خاڵی تری لەدەستدا


لە خولی ئیسپانیاو لە گەری ٣٣دا، یانەی ریاڵ مەدرید دوو خاڵی تری لە یاریگای خۆی لەدەستداو نەیتوانی لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو بباتەوە.

سەرەتاو لە خولەکی ١٤ یانەی بیلباو بە گۆلی ویلیامز توانی پێشبکەوێت و تایمی یەکەم ١-٠ بە کۆتا بێنێت.

لە تایمی دووەم رۆناڵدۆ توانی لە خولەکی ٨٧ ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو خاڵێکی زەحمەت بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.

ریال مەدرید توانی ژمارەی خاڵەکانی لە خولەکە بکاتە ٦٨ خال و سێیەمی لالیگایە.





AM:12:35:19/04/2018