بەوێنە.. هەوادارانی کایلی کاردشیان لە هەڵکشاندایە

کایلی کاردشیان خوشکە بچووکی کیم کاردشیان ئەستێرەی ناسراوی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی هەوادارانی لەهەڵکشاندایەو چاودێران پێیانوایە لەگەڵ هەڵچوونی تەمەنی کیمی خووشکە گەورەی ئەو جێگای دەگرێتەوە.

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، کایلی چەند وێنەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوەو بە دەیان هەزار هەواداری خۆشحاڵی خۆیان بەم ئەستێررە گەنجە دەردەبڕن.
کایلی کە چوار مانگ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.

کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢١ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.

کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.
کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یە.



PM:02:17:19/04/2018