به‌شێك له وێنه‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر دڕێنراون و كاندیدێكی یه‌كێتییش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و كاره ناشارستانییه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت".
"ئارێز عه‌بدوڵا" كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی دڕاندنی وێنه‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی راگه‌یاندووه "ئه‌و كاره كارێكی ناشارستانییه و ته‌نها له ئه‌نجامده‌رانی ده‌وه‌شێته‌وه، به بڕوای من به مه‌به‌ستی سیاسی و لابردنی ژماره و روخساری كاندیده‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، تا له‌به‌رچاوی هاوڵاتیان نه‌بن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌و كاره له هه‌ر شار و قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت، پێویسته ده‌سه‌ڵات رێگرییان لێبكات، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و كاره نه زیان به یه‌كێتیی و نه به كاندیده‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت".
له رێكه‌وتی 15 ی 4 ی 2018 ه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكردووه و وابڕیاره رێكه‌وتی 12 ی 5 ی 2018 هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت و لە هەرێمی کوردستان ٥٠٣ کاندید کێبەركێیانە لەسەر ٤٦ کورسی پەرلەمانی عێراق.