ئاوازدانەر و ئەندامی پێشوی لیژنەی عەرەب ئایدڵ"حەسەن شافعی"، بۆجاری دووەم بووبە باوک و وێنەی منداڵەکەی بڵاوکردەوە.
"حەسەن شافعی" لە هەژماری تایبەی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی دەستی کچە بچوکەکەی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتی،"بەخێربێیت بۆ ئەم جیهانە"، هەوادارەکانیشی بە گەرمی پیرۆزبایی لێدەکەن، لە ئیستاشدا ناوبراو خاوەنی دوو کچە.
دابەشکەری میوزیکی عەرەب و لیژنەی پێشوی دادوەری بەرنامەی ئەرەب ئایدل "حەسەن شافعی" ساڵی ١٩٨٤ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٤ دەستی کردووە بەکاری ھونەری، ئاواز و دابەشکردنی میوزیکی بۆ چەندین گۆرانیبێژی عەرەب داناوە و خاوەنی خەڵاتی باشترین میوزیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.