شارا ئیبراهیم بۆ یەکەمین جار بەشداری لە ریکلامێک دەکات

شارا ئیبراهیم خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد لە بواری هونەریدا بۆ یەکەمینجار بەشداری لە ریکلامی بازرگانی کۆمپانیایەک دەکات کە بەرهەمەکەی ناوی"دێلاڤیێ"یە.

شارا کە هەمیشە دەرکەوتنەکانی بۆتە مایەی مشتومڕ لەلای فانەکانی، بۆ ئەمجارەیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، ریکلام بۆ  بەرهەمی  "دێلاڤیێ" دەکات کە جۆرە خواردنەوەیەکە  نۆ جۆر ڤیتامینی تێدایەو لە چیاکانی وڵاتی سویسرا بەرهەم هاتووە، ئەوەش بە وتەی شارا کە لە نێو ریکلامەکە باسی لێوەدەکات.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە، پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە.




PM:11:04:19/04/2018