به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پەیامێک ئاڕاستەی ئەو کەسو لایەنانەدەکات کە هەوڵی ناشرینکردنی یەکێتی دەدەن لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و دەڵێت،"ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌یان ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تی یه‌كێتی بریندار بكرێ، دێنه سه‌ر جاده‌و به‌رگری له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن".
مەلا بەختیار لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، كە سەرلەبەیانی رۆژی 19ی نیسانی2018، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، بەرێوەچوو رایگه‌یاند، "ئه‌و ئاپۆڕایه‌ی جه‌ماوه‌ر له كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و ئه‌مڕۆش له‌هه‌ولێر په‌یامی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تی یه‌كێتی بریندار بكرێ، دێنه سه‌ر جاده‌و به‌رگری له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن".
وتیشی، "جۆش‌و خرۆشی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هاتونه‌ته‌وه مهیدانو یه‌كێتیه‌كه‌یان دهپارێزنو هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بۆ چاره‌نوسی یه‌كێتی هاتۆته پێشهنگو ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌كان بۆنه‌ته‌وه به پاشه‌نگ".
مەلابەختیار ئاماژەی بەوەشداوە، "قه‌یرانی ئێستا، قه‌یرانی حكومهتهكانو قه‌یرانی سه‌رده‌می هه‌بوونه پاره‌یه، ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ده‌سته‌به‌ری ژێرخانی ئابوری نه‌كرد، نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵه‌بانی ئه‌م كابینه‌یان له‌سه‌رۆكی كابینه‌ی پێشوویان به سێ ملیار دۆلار قه‌رزه‌وه وه‌رگرته‌وه، نرخی نه‌وتیش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی"، روونیشكرده‌وه "له‌كاتی خۆیداو به به‌ڵگه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه ده‌ده‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر یه‌كێتی بڵاوده‌كرێنه‌وه".
ئەوەشی وتووە،"حزبی ڕه‌سه‌ن ڕهگو ڕیشه‌ی وا رۆچۆته خواره‌وه، كه ڕه‌شه‌بای زه‌مانه ناتوانێ له‌ناوی ببات، ئه‌مه له ئه‌زموونی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی تازه بنیاتنراوی دیموكراسی وایه، حزب‌و بزوتنه‌وه پۆپۆلیستیهكان ناتوانن هه‌تا سه‌ر جڵه‌وی سۆزی خه‌ڵك ڕابگرن".
لەبارەی گرنگی رۆڵی یه‌كێتی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئەوەی خستەڕوو،"بوونی یه‌كێتی بۆ هاوسه‌نگی، بۆ پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، به‌بێ یه‌كێتییش دانوستان له‌گه‌ڵ عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌سته‌مه بچێته‌سه‌ر، دانوستانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌كان به‌بێ یه‌كێتی ناچێته‌سه‌ر".