ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ یاریه‌كی خراپ ده‌كه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵن و دەڵێت "ترسێك له‌ناخمدایه كه پارتی و یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ركه‌ڵه‌گاكه‌ی جاران بن".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "زمانم بڕێ ترسێك له‌ناخمدایه كه پارتی و یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ركه‌ڵه‌گاكه‌ی جاران بن و نه‌چنه‌وه قاڵبه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان وه‌ك دووحزبی ئاسایی (نه‌ك كش مه‌لیكیان لێ بكرێت) كه‌چی وه‌ك ئێستا بونه‌ته هه‌ژدیها بۆگیانمان (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆكه‌سانی دڵسۆزوپاك وكوردپه‌وه‌ری ناوئه‌ودووحزبه)، چونكه ئه‌م دووهێزه بیست و حه‌وت ساڵ ده‌رفه‌تیان درایه و دیاره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌باراندایه و له‌مه باشتریان پێ ناكرێت، بۆیه نابێت هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه به‌یه كه‌وه سه‌رقاڵ بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "باململانێ و ركابه‌ری مه‌ده‌نیانه‌ی یه‌كتر بكه‌ن هه‌رلایه‌نه باسی پڕۆژه و كاندیدی خۆی بكات، نه‌ك وه‌ك ئێستا هه‌ندێك كاراكته‌ری سیاسی و كاندیدی ئه‌و پێنج هێزه به‌ربونه‌ته وێزه‌ی یه‌كتری و جووت حزبه‌كه‌ش خه‌ریكی به‌كارهێنانی سامانی دزراوی كوردستان و قوتكردنه‌وه‌ی كاندیدی ئاغا و خێڵن (له‌گه‌ڵ پێزانینم بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه و عه‌شره‌تانه‌ی نه‌بونه كۆیله و مقاش و خۆیان نه‌فرۆشتووه و هی هه‌موانن و به‌كارناهێنرێن) و ده‌فته‌ره دۆلاری قوتی خه‌ڵك ده‌به‌نه دیوه‌خانی عه‌شره‌ته‌كان بۆ ده‌نگ كڕین و گه‌ڵاڵه‌ی ساخته‌كاری داده‌ڕێژن ده‌نا به چ پێودانگێ ده‌بێت ئه‌وانه هێزی یه‌كه‌م و دووه‌م بن و سزای خۆیان له‌بارته‌قای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه وه‌رنه‌گرن هه‌ر له‌شه‌ڕی براكوژی ودزینی سامانی گشتی و په‌لكێشكردنی سوپای داگیركه‌ران و هه‌ڵلوشینی سامانی ژێر زه‌وی و بن زه‌وی و نائومێدكردنی نه‌وه‌ی ئێستا و هه‌رزان فرۆشكردنی خاك و خوێنی شه‌هیدان و ره‌نجی پێشمه‌رگه و ده‌یان جینایه‌تی تر كه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامیان داوه".
هەڵەدنی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوم و هه‌وڵی زۆریشم دا كه هه‌ر پێنج حزبی (گۆڕان و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ) به‌ره‌یه‌كی ئیسڵاحی به‌رفراوان پێك بهێنن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هه‌ر پێنج حزبه‌كه هه‌وڵم دا و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن به حزبه‌كه‌ی خۆشمه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانمان شكستی هێنا، ئێستاش ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ر خه‌می ئاینده و كۆتایی هێنانیانه به حوكمڕانی شكستخواردوو".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ده‌شڵێت "بۆیه تكا له‌و پێنج لایه‌نه ده‌كه‌م شه‌ڕی مه‌ده‌نیانه و رمه‌كانی چاكسازی به ئاڕاسته‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له پارتی و یه‌كێتی بهاون كه ئه‌وان سه‌به‌بكاری سه‌ره‌كی دۆخی ناهه‌مواری ئه‌مڕۆن و بۆ شه‌ڕی لاوه‌كی شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی نه‌وت فرۆش و خاك فرۆش و میلـله‌ت فرۆشانیان بیر نه‌چێته‌وه".