پەیەدە پرۆژەی فیدرالی دەخاتە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا

پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" پرۆژەی جێبەجێکردنی سیستمی فیدڕاڵی لە سوریا دەخاتە بەردەم یەکێتی ئەوروپا، راشیدەگەیەنن، تەنھا سیستمی فیدڕاڵی گرنتییە بۆ کۆتایھێنان بە قەیرانی ٧ ساڵەی سوریا و ھیچ جێگرەوەیەکی تر نییە.

لە بارەی ئەجندای سەردانی وەفدی باڵای پەیەدە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" رایگەیاند: پڕۆژەی جێبەجێکردنی سیستمی فیدڕاڵی لە سوریایان خستۆتە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا، بۆ ئەوەی لە رێگەی پەرلەمانی ئەوروپاوە گودەنگییەک بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستمە لە سوریا دروستببێت.

شاھۆز حەسەن رایگەیاند: تاکە بژاردە لە بەردەم  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرێکی ریشەی و گشتگیر، لەبارەی قەیرانی سوریاوە، پشتیوانی و جێبەجێکردنی سیستمی فیدڕاڵییە لەو وڵاتە.



PM:01:51:20/04/2018