نیان عه‌زیز، خانمه مۆدێلینگی كورد، ده‌یه‌وێت له ساڵی 2018ـه‌دا خۆی بۆ شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێرێت و ده‌ڵێ "گرووپێكی كچانی كورته باڵا داده‌مه‌زرێنم".
نیان عه‌زیز، به ماڵپەڕی "باس‌نیوز"ی ڕاگه‌یاندووە "ئه‌گه‌رچی دڵنیام ناتوانم خۆم هه‌ڵبژێرم بۆ شاجوانی كوردستان، به‌ڵام بڕیارم داوه ناوی خۆم تۆمار بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كچانی كورته باڵایان بیربێت، له ساڵانی داهاتوودا ڕێوڕه‌سمێكی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كچانی كورته باڵا رێك بخه‌ن".
نیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا داوایان لێیی كردووه، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كورته باڵاكانی جیهان له فه‌ڕه‌نسادا بكات، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بوو له‌گه‌ڵ كولتوری كۆمه‌ڵگای كوردی ناگونجێت، له‌وانه له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی سه‌ر ده‌ریا".
نیان، كار بۆ دروستكردنی گرووپێكی كچانی كورته باڵا ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت "چه‌ند كچێكی كورته باڵا داوایان لێمكردووه گرووپێكیان بۆ دروست بكه‌م و ئه‌ندامه‌كانمان نمایشی جلوبه‌رگ بكه‌ن، ئه‌م گرووپه وه‌ك پڕۆژه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م".