شاسوار عەبدولواحید تەحەدای سەرکردەی شەش حزبەکە دەکات

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند "تەحەدای سەرکردەی هەر شەش حزبەکە دەکەم لە هەر میدیایەک لە دیبەیتدا ڕووبەڕووم ببنەوە".

ئەمڕۆ هەینی لە سیمینارێک لە شاری سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتەیەکی سەبارەت هەڵبژاردن و دۆخی کوردستان پێشکەش  کرد و وتی "کام حزبەیان خۆی بە ئازاد دادەنێت، بابێت ڕووبەڕووم ببێتەوە و چی هەیە بیخاتەڕوو".

وتیشی، ئەو بەدزییەوە باسی سەرکردەی ئەو حزبانە ناکات، بەڵکو بەوپەڕی بوێرییەوە ناویان دەهێنێت و باسیان دەکات، بەڵام ئەوان بە "ترسنۆکی"ەوە باسی دەکەن و لە ژێرەوە خەڵکی لێ هاندەدەن.

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی ئەو تۆمەتانەشی کە ئاڕاستەی دەکرێن، وتی ئەگەر ڕاست دەکەن با بیدەنە دادگا، ئامادەیشی دەربڕی لە هەر میدیا و دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە، ڕووبەڕووی کەسی یەکەمی حزبەکان ببێتەوە.



PM:05:25:20/04/2018