ده‌زگای راپرسیی "MAK"، كه له ئاكپارتییه‌وه نزیكه، ئاشكرای ده‌كات لە هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له توركیا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌وێته گه‌ڕی دووه‌مه‌وه، چونكە ئەردۆغان ناتوانێ سەركەوێت.
ده‌زگای راپرسیی "MAK" راپرسییه‌كی ئەنجامداوە و ئاكپارتی و میدیاكانی توركیاش بڵاویان كردووه‌ته‌وه و رۆژنامه‌ی "جومهوریه‌ت"ـی توركی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌نجامی ده‌زگای راپرسیی (MAK) له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغاندا نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ئاكپارتی و مه‌هه‌په به هه‌ردووكیانه‌وه ده‌توانن 48%ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌ردۆغان كۆبكه‌نه‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌وێته گه‌ڕی دووه‌مەوە، چونكه پێویسته كاندیدی براوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار 50+1ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت.