راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی بۆ حاجی کامەران: درۆ دەکەیت

راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد وەڵامی حاجی کاروان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو دەداتەوەو تۆمەتباری دەکات بە " درۆکردن ".
لە نوسێنێکدا کامەران سوبحان راوێژکاری د.یوسف محەمەد کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " موسڵمان، نابێ درۆ بکات، بەڵام "حاجی"یەک درۆ دەکات."، بڵاویکردۆتەوە " چوارساڵی ڕابردوو، دەیان پەرلەمانتار، قسەیان لەسەر کاری پەرلەمانی کردووە، لای من مایەی لەسەر وەستان و بایەخ نەبووە. بەڵام کاتێ پەرلەمانتارێ بەناوی خواوە، درۆ بکات، ناتوانم بێدەنگ بم و لەئاستیدا خۆم گێل بکەم.. ئەم چەند پەڕەگرافە کورتە بۆ ڕاستکردنەوەی کۆمەڵێ درۆیە و هیچی تر:
*حاجی کاروان، دەڵێ لە پەرلەمان ئیفاد نەبووم. لەکاتێکدا ئیفادبووەو ڕۆشتووە بۆ تونس، وێنەی تکتی فرۆکە و ئوتێل و ئیفادەکەی ماوەو لەبەردەستە!
*دەڵێت بە د.یوسفمان وت مەترسە، پاش داگیرکردنی پەرلەمان، وەرەوە بۆ هەولێر. درۆیەکی تر.! ئەی ئەو شەوەی پێش دانیشتنی پەرلەمان، لەگەڵ محەمەد ڕەئوف م.س یەکگرتوو. کە ئێستا لەگەڵ د.بەرهەم لە هاوپەیمانییەتەکەیە دوو قۆڵی، هاتنە ماڵی د.یوسف باسی نوێژی ئیستیخارەی دەکرد، کە کردوتەو دەپاڕایتەوە کۆبونەوەکە نەکرێت و وازبێنین.! دکتۆر یوسف لەوەڵامدا باسی ترس و جوامێری بۆ کردیت لە ئیسلامدا و وتی موسوڵمان کە بەهەشتی هەبێ بۆ دەترسێ لە مردن.! بیرتە چەند بەشەرم و ترسەوە ڕۆشتنەوە ئەو شەوە؟!".
ئەو راوێژکارەکەی سەرۆکی پەرلەمان نووسیوویەتی "کەسێ سەرۆکی لیستی حیزبێ بێت لە پایتەخت، بڵێ دەربچم، بە موچەکەم ژیانی ١٠٠ خێزان دەگرمە ئەستۆ.! بۆ موچەی پەرلەمانتاری لە بەغدا چەندە حاجی گیان؟ ئەمەش درۆیەکی تری.!
*ئەم حاجییە زۆر بێشەرمانە، باسی ڕیفراندۆم دەکات، دەڵێ سەنەدێکە بۆ سەدساڵی تریش بێ دەتوانین دەوڵەتی پێ درووست بکەین.! دەیەوێ ختوکەی هەستی خەڵک بدات، حاجی گیان کاتێ خەڵک بەڕاستان دەزانێ، عفرین و بەشێ لە کوردستانی باکور وێران بوو، ئێوە بێدەنگ بوون، بەڵام لەکودەتا بەسەر ئەردۆگاندا خەریکی نوێژ و پاڕانەوە بوون بۆ ئەردۆگانی دەستبەدەستنوێژ."!
کامەران سوبحان دەڵێت "باسی ئەوە دەکات لە هەولێر دەنگی گۆڕان دەبات، چونکە بە قسەی ئەو، هەندێ لە سەرکردەو بەرپرسانی باڵای گۆڕان متمانەیان نیەو لە نیوەی ڕێگەدا وازدێنن.! بەڵام سەیربکەن بزانن چەند یەکگرتو وازیهێناوە لەم چەند ساڵەدا: لەم خولەی نوێنەرانی عێراق ٤ پەرلەمانتاری هەبوو، دانەیەکی وازیهێنا کە "عادل نوری"یە واتە یەک لەسەر چواری فراکسیۆنەکەیان. لەخولی پێشوودا لە بەغدا، لە پێنج پەرلەمنتاریان ئێستا سیانیان خۆیان بە یەکگرتوو نازانن. هەر لە خولی پێشوودا، دیندار دۆسکی دەستەی دامەزرێنەری یەکگرتوو، لەدامەزراندنی یەکگرتووەوە، مەکتەب سیاسی بوو، کە نەکرایەوە بە وەزیر، وازی لەیەکگرتوو هێنا و ئێستا خۆی بە دۆستی پارتی دەزانێ.! (م.موخلیس و زوهێر خۆشناو عەبدولڕەحمان سدیق و حەمەڕەئوف) هەرچواریان دامەزرێنەر و م.س یەکگرتوو بوون وازیان هێنا (هەرچەندە ئێستا پاش چەندین ساڵ دابڕان، زوهێر خۆشناو لەم لیستە نوێیەیاندا کاندیدکردووەتەوە) لە یەکگرتوو. ئێستا هەریەکە و لەحیزبێکی تر ١٨٠ پلە پێچەوانەی یەکگرتوو کاردەکەن. چەندین ئەندامی سەرکردایەتی وازی لەو حیزبە هێنا و خەریکی کاری ترە، ئەمانە هیچی نیوە ڕێگا نەبوون، بەڵام پەرلەمانتارێ یان وەزیرێکی گۆڕان وازبێنێ، ئیدی دەنگەکانی گۆڕان لە هەولێر بۆ ئەم کاکە حاجییە دەڕوات."!

حاجی کاروان لەو بەرنامەی هەڵبژرادنەی رەنج سەنگاوی لە کەناڵی رووداو پێشکەشی دەکات هێرشیکردە سەر د. یوسف محەمەد و بە ترسنۆک ناوی برد، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایی لەلای خەڵکی گۆڕان.




PM:11:49:20/04/2018