كۆریاى باكوور تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمییەکانی ڕاگرت
كۆریاى باكوور رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ى پێویستى به تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كى ناوكى و ساروخى كیشوه‌ر بڕ نه‌ماوه، و رێوشوێنه‌كانى وه‌ستاندووه و تاقیکردنەوەی زیاتر بە پێویست نازانن.
میدیای فەرمی کۆریای باکورلە زاری كیم جون ئون، سه‌رۆكى کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کە وڵاته‌كه‌ى هه‌موو كاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمى و چه‌كى ناوكى راگرتووه، پێویستى به تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كى ناوكى و ساروخى كیشوه‌ر بڕ نه‌ماوه، و رێوشوێنه‌كانى وه‌ستاندووه.
کیم جۆن ئون
ئاماژەی بەوەش کردووە، تاقیکردنەوەی زیاتر بە پێویست نازانن، چونکە توانا
ئەتۆمییەکانی پیۆنگیانگ سەلمێندراون.
هاوکات ترەمپ لە هەژماری
خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە "کۆریای باکور ڕازیبووە بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوە
ئەتۆمییەکان و داخستنی شوێنێکی سەرەکی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ کۆریای باکور و جیهان و بەرەوپێشچوونێکی
گەورەیە."
ئەوەش لەکاتێکدایە پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو،دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان، رایگه‌یاند، به‌م زووانه شتى باش رووده‌دات سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ى كۆریاى باكوور.
AM:09:50:21/04/2018