عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ فەرماندەیەکی باڵای کورد و ٢٠ پۆلیس دەرکرد

نەقیب لوئەی محەمەدی، فەرماندەی هێزی سواتی سەربە پۆلیسی کەرکوک و 20 کارمەندی هێزەکەی، بەتۆمەتی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ باندی تیرۆرستی و تاوانکاری، لەلایەن حکومەتی عێراقە بڕیاری دەستیگیردکردنیان بۆ دەرکرا.

پاش ئەوەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەکەرکوک، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "کەسێکیان دەستگیرکردووە عەرەبی شیعەیەو دانی ناوە بە ئەنجامدانی چەندین کاری تیرۆرستی و هەڵکوتانە سەر ماڵان، بۆ ئەوەش دانپێدانانی لەسەر نەقیب لوئەی کردووە بەوەی لە کارەکانیدا هاوبەشی بووە، دوێنێ کەسوکاری یەو فەرماندە کوردە رژانە سەر شەقامەکان و گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە دژی ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق ئەنجامد.

"موئەنەد عەلی" رێکخەری گردبوونەوە و کەسی نزیکی "نەقیب لوئەی"، بە"دەنگی ئەمەریکا"ی راگەیاندوە،"نەقیب لوئەی بێ تاوانە و تۆمەتی دەست تێکەڵ کردنی لەگەڵ باندی تیرۆرستی دا دوورە لەراستیەوە، تەنها لەبەر کوردبوونی ئەو تۆمەتەیان داوەتە پاڵ خۆی و هێزەکەی، بۆیە بەردەوام دەبن لەسەر نارەزایەتییەکانیان و رازی نابن، نەقیب لوئەی کەس و کاریان بە تاوانێک تۆمەتبار بکرێت کەلێی بێ ئاگان".

لایخۆشییەوە "نەقیب لوئەی"، کە ئێستا جێگەی نادیارە و بە وتەی کەسوکارەکەی لە دەرەوەی کەرکوکە، بەتوندی ئەو تۆمەتەی رەتکردەوەتەوە کە دراوەتە پاڵی، و بە "هەوڵدان بۆ تەسفیەکردنی پلەدارە کوردەکان وەسفی کردووە".

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەرکوک ئاشکیاریکردووە، لە رابردوودا تۆمەتی جیاجیا دراوەتە پاڵ چەندین پلەداری کورد، هەر بەو هۆیەشەوە تا ئێستا "عەمید کاوە غەریب‌" فەرماندەی پێشوی پۆلیسی داقوق دەست بەسەرە.


AM:10:42:21/04/2018