کچە کوردێک هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندێکی عەرەب دەکات
هونەرمەندی گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب"یوسف عه‌ره‌فات" ئاشکرایکرد، کە هاوسەرگیری لەگەڵ کچە کوردێک ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەی هاوسەرەکەی ئاشکرابکات.
"یوسف عه‌ره‌فات"، کە لەماوەی رابردودا به‌شداری لەیه‌كێك له پرۆگرامه‌كانی عه‌ره‌ب ئایدڵ کردوە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڤییدۆییەکی بڵاوکردوەتەوە، له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی "خودا بۆ یه‌كمان بهێڵێت".
هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، یوسف تیایدا گۆرانی هاوسەرەکەی دەڵێت، کە جلی کوردیی لەبەردایە و بەشێوەیەکی هێمن سەمای بۆ دەکات و دواتر لە ئامێزی دەگرێت.
یوسف عەرەفات، لە ساڵی 1993 لە کوێت لەدایک بووە، بەشداریی لە چەندین بەرنامەی ھەڵبژاردنی خۆشترین دەنگی عەرەبی کردووەو خاوەنی چەند کلیپێکە.
AM:11:59:21/04/2018