رێککەوتنێکی مەترسیداری روسیا و هەرێم ئاشکرادەبێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێکی زۆر لە بۆرییە نەوتییەكانی بەكۆمپانیای "رۆس نەفت"ی روسی فرۆشتووە، کە خاوەندارێتی ئەو کۆمپانایایەش بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە نزیکە لە سەرۆکی روسیا.

ئاژانسی رۆیتەرز راپۆرتێکی نوێی لەبارەی رێککەوتنە دوو قۆلیەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای "رۆس نەفت"ی روسی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، کە بەپێی رێککەوتنێکی نێوان هەردوولا، حکومەتی هەرێم خاوەنداری بۆرییە نەوتییەكانی بە بڕی(1.8) ملیار دۆلار فرۆشتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە خاوەنداری كۆمپانیای "رۆس نەفت" بۆ "ئیگۆر سەچین"دەگەڕێتەوە، كە كەسێكی نزیكە لە "ڤلادیمێر پوتین" سەرۆكی روسیا، کە مەبەست لەو مامەڵەیەش ئەوەیە "پوتین" دەیەوێت لەو رێگەیەوە دەست بەسەر بازرگانی نەوتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان بۆ توركیا بگرێت.

بەپێی چەند زانیارییەک کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە، کە دەست "سپی"کەوتوون ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان کە بە کۆمپانیای روس نەفت فرۆشراوە، بەشێکی زۆری بۆرییە نەوتییەکانە، نەک تەواوی بۆرییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.



PM:02:38:21/04/2018