بەرپرسێکی باڵای یەکێتی واز لە حزبەکەی دەهێنێت

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی"سیروانی کوێخا نەجم"، دەست لەکار دەکێشێتەوە، بەڵام هاورێکانی سەرقاڵی پاشگەزبوکردنەوەی ناوبراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو یەکێتی نییشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند،" لەبەر کێشەکانی رابردوی ناو یەکێتی و کێشە نوێیەکان، "سیروانی کوێخا نەجم" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کۆسرەت رەسول علی" جێگری سکرتێری یەکێتی کردوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "کە من لەمڕۆوە رایدەگەیەنم ١٢ی نیسانی ٢٠١٨یە، دەستەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم لە رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە هۆکاریش زۆرن کە زۆربەتان دەیزاننو  لیی بێدەنگن".

بەپێی زانیارییەکانی"سپی"، هاوڕێ نزیکەکانی سیروانی کوێخا نەجم لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پەشمانی بکەنەوە لە بڕیاری دەستلەکارکێانەوەی.

یەکێتی لەدوا کۆچی دوایی تاڵەبانییەوە، بەدەست چەندان کێشەی سیاسی ورێکخراوەیی و کەسییەوە دەناڵێنێت و ناوبەناو کەسان و گروپی جیایای لێ جیا دەبێتەوە.



PM:02:56:21/04/2018