پارەکەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە گەیشتە هەرێم

ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی ئەمریکا وەک هاوکاری بۆ هێزی پیشمەرگەی کوردستان دابینی کردووە گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەسەر پێشمەرگەدا دابەشبکرێت.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە راگەیاند، "پارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان".

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ساتی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە کردو بۆ "روداو" وتی،" لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە".

پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری دا، ساڵانە بە بڕی 25 ملیار دینار هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕەوانە بكات، تا مووچە و پێداویستییەكانی پێشمەرگەی پێ دابین بكرێت



PM:04:03:21/04/2018