ئەندامێکی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، تا دوای هەڵبژاردنەکان بەغدا و هەولێر
گفتوگۆکانیان لەسەر کێشەکانی هەناردەکردنی نەوت، ماددەی 140 و پێشمەرگە
راگرتوە.
"عەبدول باری زێباری"، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە
ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بەهۆی سەرقاڵی زۆربەی سیاسییەکان بە
بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەرێم و بەغدا تا دوای
هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی نێوانیانەوە ناکەن".
ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو دوای هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی
عێراق وهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆکان لە نێوان هەرێم وبەغدا
بەم جۆرە دەمێنێنەوەو دەستپێناکەنەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی لە بەرپرسانی هەردولا کرد،
کە پەلە بکرێت لەچارەسەرکردنی واقعی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 و بەزوویش
دۆسیەی هێزەکانی پێشمەرگە و رادەستکردنی داهاتی نەوتی هەرێم بە بەغدا
کۆتایی پێبهێنرێ".