بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی پارتی بەتەقە کۆتایی بە خۆپیشاندانێک دەهێنن

 ژمارەیەك هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان کە لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان  بەمەبەستی ئیدانەكردنی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەیەکیان خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا، بەڵام ئاسایشی پارتی بە تەقە کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە دەهێنن.

لەو ڤیدیۆیەدا کە هەوادارانی پەکەکە بڵاویان کردۆتەوە لەناوجەی سیدەکان، خۆپیشاندەران بەنیازبوون بەپێ بچنە ناحیەی سیدەكان كە زیاتر لە دوو مانگە هێزەكانی سوپای توركیا لەشكركێشییان بۆ كردووە، بەڵام هێزەكانی پارتی لە بازگەیەكی سەر بە شارۆچكەی قەسرێ رووبەڕوویان بوونەوە و بە تەقە پاشکشەیان پێدەکەن و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە دەهێنن.






PM:10:38:21/04/2018