" دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات "

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" بەم نزیکانە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ماجید شەنگالی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی " بەغداد نیوز " ی راگەیاندووەو بەم زوانە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەی حکومەتی بەغدا بە هەرێم کە بڕەکەی ٣١٧ ملیار دینارە لەگەڵ داهاتی هەرێم مووچەی مووچەخۆرانی لیدەدرێت.

ماجید شەنگالی گەشبینی خۆی راگەیاند بەرامبەر هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت.



PM:11:55:21/04/2018