سوودو زیانەکانی چاندنی ددان بزانە


چاندنی ددان بەیەکێک لە هەڵبژاردە باوەکان دادەنرێت بۆ ئەوکەسانەی کە ددانەکانیان لەدەست دەدنیاخود ددانەکانیان دەشکێت. هەروەک دەزانین ددانەکان بە بەشێکی جوانی ڕوخساری مرۆڤ دادەنرێت ئەمە جگە لەوەی کە گرنگیەکی زۆری هەیە لە کاتی خواردندا .

بۆیە لێرە باس لەچەند سوودو زیانێکی چاندنی ددان دەکەین کە پێویستە گاداری بین.

سوودەکانی:

جوانی: چاندنی ددان دەبێتە هۆی بەخشینی ڕوخسارێکی سروشتی و جوان بەو کەسانەی کە ددانیان لەدەست داوە.

هۆکارێکە بۆ ئەوەی هێزێکی زۆر نەخەیتە سەر ددانەکانی دیکەت چونکە ئەوکەسانەی توشی لەدەست دانی ددان دەبن هێزی زیاتر دەخەنە سەر ددانەکانیان ئەمەش وادەکات کە ددانەکانی دیکە یان زوو لەناو بچن.

زۆر مانەوە: چاندنی ددان بەیکێک لەوڕێگایانە دادەنرێت کە ماویەکی زیاتر دەخایەنێت بە بەراورد بە تاقم و بەکارهێنانی قاڵب.

هێز: ددانی چێنراو هەروەک ددانە ئاساییەکانی خۆت بەهێزە و ئەتوانی بەئاسانی شتی پێ بخۆی.

زیانەکانی:

نرخ: چاندنی ددان بڕێکی زۆر پارەی تێدەچێت ئەمەش ڕەنگە لەڕووی ئابوریەوە گونجاو نەبێ بۆ هەمووکەسێ .

نەشتەرگەری: لەبەر ئەوەی چاندنی ددان لەڕێگەی نەشتەر گەرییەوەیە ئە مەهۆکارەبۆ ئاوسان و هەوکردن و ئازار بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداری بی.

سەرچاوە: dental group

وە:هە-ف




PM:05:40:22/04/2018