بەرپرسێکی هەدەپە ئاشکرای کرد له چه‌ند رۆژی داھاتوودا ھه‌ده‌په كاندید بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دیاری ده‌كات.
ساروھان ئۆلوچ جێگری ھاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان ھه‌ده‌په میدیا تورکییەکانی ڕایگه‌یاند " ھه‌فته‌ی داھاتوو ھه‌ده‌په كاندیدی خۆی بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاشكرا ده‌كات و له خولی یه‌كه‌مدا ھه‌ده‌په كاندیدی خۆی ده‌بێت".
ئەو بەرپرسەی هەدەپە وتیشی " ئه‌گه‌ر ھه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌وێته خولی دووه‌م، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی تر له‌سه‌ر كاندیدێكی ھاوبه‌ش ڕێككه‌وتن بكات.
ساروھان ئۆلوچ وتیشی: وه‌ك ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ساڵی 2015 سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و پرسه له ناو ھه‌ده‌په‌دا ئاماده‌كاری بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، چه‌ند كه‌سێك خۆیان كاندید ده‌كه‌ن و دواتر له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ھه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و كاندیدێك دیاری ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، جێگری ھاوسه‌رۆكی ھه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌میرتاش یه‌كێكه له‌و ناوانه‌ی له ناو ڕای گشتیدا قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام له ئێستادا ئاشكرا نییه ده‌میرتاش كاندید ده‌بێت یاخود نا، چونكه پێویسته ھه‌لومه‌رجی ئێستای ده‌میرتاش له به‌رچاو بگیرێت كه ده‌توانێت كاندید بێت یاخود نا به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له‌زیندانه.