وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمانگی ئازاری رابردودا، زیاتر له 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عیراق ھه‌نارده‌كراوه و داھاته‌كه‌شی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا عاسم جیھاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری ھه‌نارده و داھاتی نه‌وتی عێراقی بۆ مانگی ئازار بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، له مانگی رابردودا له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق 107 ملیۆن و 50 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داھاتی هەنادردەکردنی ئەو مانگەش گه‌یشتوه‌ته 6 ملیار و 435 ملیۆن و 210 ھه‌زار دۆلار، ئەوەش بە بێ لەخۆگرتنی داهاتی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌م مانگه‌دا 60.114 دۆلار بووه.