دوو ملیار دینار بۆ مووچە زیادکرا

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕی دوو ملیار دینار مانگانە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، ئەوەش لە چوارچێوەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچەی پاسەوانان.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ زیادکرا".

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم بۆ "روداو" ئەوەشی وتووە، "ئەو زیادکردنە لە پێناو باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانان دایە".

ئەو زیادکردنەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا مانگانە بۆ هەر وەزارەتێک بڕی 12 ملیار دینار زیادبکات و هاوکات وەزارەتەکاننیشی سەرپشک کرد، کە چۆن دەستکاری مووچەی مووچەخۆرەکانیان دەکەن، بەڵام ئەم بڕیارە پاسەوانانی نەگرتەوە، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی پاسەوانانی لێکەوتەوە.

لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە پاسەوانانی 
دادوەران و وەزیرەكان بەهۆی ئەوەی %65 ی موچەكەیان پاشەكەوت كراوە و بڕیاری کەمکردنەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچە ئەوانی نەگرتبووەوە هەولێر گردبوونەوە یەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر ئەنجامداو داوایان کرد هاوشێوەی موچەخۆرانی تر ڕێژەی پاشەیكەوتی موچەكانیان كەم بكرێتەوە.






PM:08:14:22/04/2018