فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری زیادکردنی بڕی دوو ملیار دۆلارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە هەولەکانی خۆی دەزانێت و ئاماژە بەوەدەکات، بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، ئەوان ئەو داواكارییەیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌رێم كردووه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی"كه‌وتووه، تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، "له ماوه‌ی رابردوودا ئێمه له فراكسیۆنی پارتی بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی داواكاریمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌رێم كرد و به ووردی و جدی له گه‌ڵ وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر خه‌ت بووین".
دەشڵێت،"به‌خۆشحاڵییه‌وه به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی زیادكردنی مانگانه بڕی دوو ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی باشكردن و ده‌ستكاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی پاسه‌وانان ده‌رچوو".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی پارتیدا ئەوەشهاتووە، "وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌ڕێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه به‌رز ده‌نرخێنین".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەتا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا دەکاتەوە، كه له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.