بانكى رافیده‌ین پێدانى قه‌رزى كڕینى ئۆتۆمبێلى نوێی به هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران راگەیاند، میکانیزمیقه‌رزه‌كه‌ش لە ڕێگەی قیستەوە دەبێت و له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا وه‌رده‌گیرێته‌وه.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافیده‌ین کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، "بانکەکەیان بڕیاردراوه به ده‌ستپێكردنى پێدانى قه‌رزى كڕینى ئۆتۆمبیلى نوێ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، به هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ئەوەش به قیست و له‌ڕێگه‌ى لقه‌كانیانه‌وه كه تایبه‌ت كراوه بەومه‌به‌سته".
بانکەکە لەبارەی ماوەی پێدانی قەرزەکەوە رونیکردوەتەوە، "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه لەماوەی پێنج ساڵ دا دەبێت، به سێ مانگى ماوه‌ى پیشتگوێخراویشه‌وه".
بانكى رافیده‌ین لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستووەتەروو، "بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلە قیستەکان چه‌ند كۆمپانیایه‌ك دیاریكراوه‌ئەوەس به‌پێى ستانداردى جیهانى، کە بریتین لە(ئیبداع به‌عاج، عه‌تائ ئه‌لڕحمان، كۆمپانیاى ئه‌لموته‌حید بۆ بازرگانى ئۆتۆمبیل، سه‌ما غه‌ربییه، وه‌هج سوره‌یا، نه‌هج ئه‌لعێراق، شیرین، ئه‌نوار بابل، ساز، ته‌ریق لئه‌قواس، كۆمپانیاى گشتى بۆ بازرگانى ئۆتۆمبیل و كه‌لوپه‌ل و كۆمپانیاى گشتى بۆ بازرگانى كردنى ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كان)، کە هەندێکیان تایبه‌تن به ئۆتۆمبێلى كۆرى و ژاپۆنى و چینى و ئه‌مریكییه‌وه".