خۆپیشاندانی پاسەوانان دەستیپێکردەوە
ژمارەیەک لە پۆلیسەکانی یەکەی پاسەوانی لە شارەکانی سلێمانی و كۆیه بە مەبەستی زیادکردنی موچەکانیان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23 نیسان، ژمارەیەک پۆلیسی یەکەی پاسەوانی لە سلێمانی لەبەردەم دادگای شارەکە گردبونەوەو دەرگای دادگایان بە روی هاوڵاتیاندا داخستووە و داوادەکەن سیستمی نوێ پاشەکەوت بەسەر ئەوانیشدا جێبەجێبکرێت.
هاوکات بهشێك له پۆلیسەکانی یەکەی پاسەوانی شارى كۆیهش بۆ هەمان مەبەست، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لهبهردهم یاریگاى ئهو شاره گردبونەتەوەو ناڕهزایهتیان لە دژی زیادنەکردنی موچەکانیان ئهنجامدا".
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی پاسەوانان لەکاتێکدایە شەوی رابردوو رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ زیادکرا، ئەوەش لە پێناو باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانان ".
AM:10:11:23/04/2018