به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڕی
باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاکانی هەرێمی
راگه‌یاند.
بەپێی كه‌شناسی زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەولێر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران باریوە کە بڕەکەی 6.8 ملم-ە، لە پارێزگای سلێمانیش زۆرترین بڕی باران لە ناو سەنتەری شارەکە باریوە کە بڕەکەی 36.8 ملم-ە، هەروەها لە پارێزگای دهۆکیش
زۆرترین بڕی باران لە سەنتەری شارەکە باریوە کە بڕەکەی 51 ملم-ە.