شاباز زەمانی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "شاباز زەمانی"، سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین ڤیدیۆ کلیپە بەناوی "دڵی من" کە وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.

"شاباز زەمانی" لە هەژماری تایبەری خۆی لە ئینستاگرام ئاشکرایکرد، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیە بە بەشداری کۆمپانیای "ساڤۆ"، کە شێوازی کارکردنەکەی جیاوازە کە کلیپەکانی دیکەی و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.

وتیشی،  "کلیپە نوێیەکە ناوی "دڵی من"ە، کە کۆمپانیای بلاک کاری پڕۆدەکشنی بۆ دەکات، تێکستی هونەرمەند خۆیەتی و موحسین چاوشی ئاوازی بۆ داناوە، هەروەها سیامەند فەقێ زادە کاری ئەرەینجمێنتی بۆ کردووە، کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی هەژیر هەستیارە، لە ستۆدیۆی ئەکتیڤ کاری تۆمارکردنی دەنگی بۆ کراوە.

 

coming soon.....

A post shared by Shabaz Zamani (@shabaz_zamani_official) on



PM:12:18:23/04/2018