بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی چووە پاڵ داواکاریەکانی پۆلیسی پاسەوانەکانەوە کە داوای کەمکردنەوە بڕی پاشەکەوت لە مووچەکانیان دەکەن.
راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە "عەمیدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ تەها عەبدولكه‌ریم بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌ری به‌ش‌و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی سلێمانی، سه‌ردانی پۆلیسه مانگرتووه‌كانی كرد".
لەو راگەیاندراوەدا هاتووە" ئاسۆ تەها عەبدولكه‌ریم جارێكی تر پشتیوانی له‌داواكارییه‌كانیان كرد‌و به‌ڵێنی پێدان كه وه‌ك چۆن پێشتر له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان‌و هاوتاكردنی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ موچه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌مه‌ودواش به‌هه‌مانشێوه له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌رو خۆی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر هێڵه تا موچه‌كانیان چاك بكرێت".
هه‌روه‌ها عەمید ئاسۆ تەها عەبدولكه‌ریم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری فەرمانگەی داواكاریی گشتی سلێمانی كۆبوه‌وه‌و تاوتوێی گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویسته‌كان كرا، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی داواكاریی‌و كێشه‌ی پۆلیسه‌كانی به‌شی پۆلیسی پاسه‌وانی.