جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەردە رەش لەدەروازەی ناوچەی بادینان رایگەیاند" لایه‌نگرانی یه‌كێتی, ڕایگه‌یاند " من ئه‌زانم كاری حزبایه‌تی و جه‌ماوه‌ری له‌م ده‌ڤه‌ره زۆر ئاسان نیه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی نیسانی 2018 قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له ناوچه‌ی بادینان له وتارێكی دا بۆ بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی دان به‌وه‌دا ده‌نێت له ناوچه‌ی بادینان كاری حزبایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ئاسان نیه و ڕێگری هه‌یه.
قوباد تاڵه‌بانی، له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش لەبەردەم هاوڵاتیانی لایەنگری یەکێتیدا, ڕایگه‌یاند " من ئه‌زانم كاری حزبایه‌تی و جه‌ماوه‌ری له‌م ده‌ڤه‌ره زۆر ئاسان نیه , به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ڕێگریه‌كان و ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌رتانه توانیتان ئه‌م ڕه‌نگه سه‌وزه جوانه له‌بادینان گه‌ش بكه‌نه‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه ده‌توانێت مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد به ده‌ستبهێنێت و هێزێکی سەرتاسەریەو لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا هەیە".