ئەگەر لەماڵەکەتدا مێروولە هەیە ئەوا ئەم پێکهاتە بەکاربهێنە


لەکاتی وەرزی گەرمادا یاخود کاتی باران باریندا زۆرێک لەماڵەکان پڕ دەبن لەمێروولە، ئەمەش هەستێکی ناخۆش بە ئەندامانی خێزان دەدات چونکە دەبنە هۆی پەلاماردانی هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان.
هەرکات هەستت کرد مێروولە لەماڵەکەتدا هەیە ئەوا ئەم پێکهاتانە بەکار بهێنە.
دارچینی بەیەکێک لەو شتانە دادەنرێت کە مێروولە زۆر لێی بێزارە و بەبۆنەکەی لاواز دەبێ ئەمەش وای لێدەکات لەوشوێنە دوور بکەوێتەوە کە تێیدایە.
بەکارهێنان :  نیوکەوچکی چا دارچینی بکەرە ناو کوپێک ئاوەوە  بیرژێنە لەوجێگایەی کە مێرولەی تێدایە ڕۆژانە چەندجارێک دووبارەی بکەرەوە هەتا بەتەواوی لەناودەچن.
سرکەی سپی:  سرکەی سپیش هەروەها بەیەکێک لەڕێگاکانی دوورخستنەوەی مێروولە دادەنرێت لەبەر ئەوەی بۆنێکی زۆر بەهێزی هەیە .
بەکارهێنان: کوپێک ئاو لەگەڵ کوپێک سرکە تێکەڵ بکە ،پاشان بیکەرە ناو بوتڵێکی سپراوە و چەند دڵۆپێک زەیتی تێبکە و بەجوانی ڕایبوەشێنە دواتر بیپرژێنە بەوجێگایانەی کە مێرولەکانی تێدایە.
سەرچاوە: everyday Simple Health Tips
وە:هە-ف




PM:07:31:23/04/2018