خانمه ڕاگه‌یاندنكار چۆپی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئاشكرای كرد ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه و چیتر وه‌ك پێشكه‌شكارێك له كه‌ناڵی nrt2 پرۆگرامی نابێت .
چۆپی له نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" پاش ڕێز و سڵاو و سوپاسی بێ پایانم بۆ هه‌موو هاوكارانم له nrt2 من به فه‌رمی ده‌ستم له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و هیوای به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و كه‌ناڵه جوانه كار ده‌كه‌ن و سوپاسی بێ پایانم بۆ ئه‌وانه‌ش كه هاوكاریان كردوم، قه‌ت ئه‌و ڕێزه‌یان له‌بیر ناكه‌م ".
سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه بینه‌ری پرۆگرامه‌كه‌ی بوون له ماوه‌ی ڕابردودا و دڵنیایان ده‌كاته‌وه كه له كاری ڕاگه‌یاندن و وه‌ك پێشكه‌شكارێك به‌رده‌وام ده‌بێت"
چۆپی پێشكه‌شكاری پرۆگرامی nrt كافێ بوو، و پێشتریش له چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی دیكه كاری كردوه.