دۆلار نزمترین نرخی لە چەند ساڵی ڕابردوود تۆمارکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ رێكەوتی 23 ی نیسانی 2018، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی میدیا" دراون، لەكاتی داخستنی بازاردا نرخی 100 دۆلار دابەزی بۆ 120 هەزار دیناری عێراقی.

هاوکات لەبازاڕەکانی عێراقیشدا لەكاتی داخستنی بازاردا نرخی 100 دۆلار دابەزی بۆ 120 هەزار و 500 دیناری عێراقی.

نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بە نزمترین نرخ دادەنرێت لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.



PM:09:08:23/04/2018