خانمە گۆرانیبێژی دیار کریستاڵ ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و گۆرانی هونەرمەند کازم ساهیر دەڵێتەوە.
کریستاڵ لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرم ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە گۆرانیەکی هونەرمەندی ناسراوی عێراقی کازم ساهیر دەڵێتەوە.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.