ئەمشەو خانمە شاعیری ناسراوی کورد کەژاڵ ئیبراهیم خدر، لەنەخۆشخانەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەیەک ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەمشەو کتوپڕ کەژاڵ ئیبراهیم خدر تەندروستی تێکدەچیت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو گیان لەدەست دەدات.
كەژاڵ ئیبراهیمی شاعیر لە ساڵی 1968 لە شاری قەڵادزێ لەدایك بووە . لە ساڵی 1987ەوە دەستی بە نوسین كردووە و خاوەنی15دیوانی شعریە.
ئەو خانمە شاعیرە بۆماوەیەکی زۆرە لە سلێمانی دەژی، بەیەکێک لە خانمە شاعیرە ناسراوەکانی باشووری کوردستان دەژمێردرێت.