ئەمشەو خانمە شەعیری ناسراوی کورد کەژاڵ ئیبراهیم کۆچی دوایی کرد و "سپی" دوایین پۆستی بڵاودەکاتەوە.
دوایین پۆستی کەژاڵ ئیبراهیم لە ڕێگەی پەیجە تایبەتەکەیەوەیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە هۆنراوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و کە دەڵێت:
ھێندە چاوەڕوانم کردی
خورپەی دڵم بوو ، بە ڕەنگی پرسیار
بەلام وەختێ گەڵای ڕۆحت گەیشت
بووم بە وەڵامێکی ڕووت و
پڕت کردم لە گۆرانی و ئاوازی شار
کەمێک لەمەوبەر سەرچاوەیەک ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەمشەو کتوپڕ کەژاڵ ئیبراهیم خدر تەندروستی تێکدەچیت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو گیان لەدەست دەدات.
كەژاڵ ئیبراهیمی شاعیر لە ساڵی 1968 لە شاری قەڵادزێ لەدایك بووە . لە ساڵی 1987ەوە دەستی بە نوسین كردووە و خاوەنی15دیوانی شعریە.
ئەو خانمە شاعیرە بۆماوەیەکی زۆرە لە سلێمانی دەژی، بەیەکێک لە خانمە شاعیرە ناسراوەکانی باشووری کوردستان دەژمێردرێت.