سه‌رۆكی لیستی
گۆڕان، له‌شاری سلێمانی بەپێوسیتی دەزانێت پارەی داهاتی نەوت، بۆ
هاوڵاتیانی کوردستان بێت، نەک بۆ دانەوەی قەرزە گوماناوییەکانی
دەسەڵاتدارانی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە د.یوسف محەمەد
لیستی
گۆڕان، له‌شاری سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" باشکردنی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌ت موچه‌خۆران و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریی هه‌رێم، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان دەبێت لە بەغداد، چونکە خه‌ڵكی كوردستان ماندوبون له شه‌ڕ و ململانێی ساختە، به ناوی پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه".
وتیشی،"پێویستە له بری ململانێی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ لایەنە عێراقییەکان، بۆ په‌ره‌دان به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی هه‌رێم، سود له تواناكانی عێراق وه‌ربگرین."
لەبارەی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم، یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەدا،" ئه‌و قه‌رزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كردویانه، كه‌س نازانێت بۆ كێ و چۆن خەرجکراوە، کە ئەوەش یه‌كێكه له گرنگترین له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ڕێكه‌وتنی نه‌وتیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
سەرۆکی لیستی گۆڕان لە شاری سلێمانی، بەپێویستی دەزانێت تا کاتی وردبینی کردن دانه‌وه‌ی ئەو قه‌رزانه ڕابگیرێت و فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمیش به شێوه‌یه‌ك بێت، داهاتەکی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بێت، نەک بۆ دانەوەی قەرزە گوماناوییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم.