فنلەندا "سروه فاروق"ی بە ژنی ساڵ ده‌ستنیشان كرد
ژنە چالاکوانێکی کورد وه‌ك نمونایی ترین ژنی په‌نابه‌ری ساڵ لە وڵاتی فنلەندا هه‌ڵبژێردراو خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌رگرت.
ساڵانه له وڵاتی فنله‌ندا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و نازناوی ژنی ساڵ به‌و په‌نابه‌رانه ده‌درێت، كه چالاكی مه‌ده‌نییان هەیەو ڕۆڵیان له دژی توندوتیژییەکانی ناو كۆمه‌ڵگادا گێراوە، بۆ ئەمساڵیش ئەو خەڵاتە بە "سروه فاروق"، بەخشرا، کە پێشتر خۆی بۆ ئەو خەڵاتە کاندید کردبوو، توانی وه‌ك ژنی نموونه‌یی و په‌نابه‌ری ساڵ ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌م ههڵبژرادنهش له كاتێكدایه كه 20 ساڵ لەمەوبەر له‌لایه‌ن پارتێكی ئیسلامییه‌وه "قابیل" هاوسه‌ری و "شاپوور"ی ئامۆزا و هاوسه‌ری هاوڕێكه‌ی تیرۆر كران، بەئەمەش وایکرد، کە سروه سوور بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستیكردن و وه‌ستانه‌وه له دژی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك.
PM:04:10:24/04/2018