وەنەوشە باس لە لەیادکردن دەکات

بەیان عوسمان، خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد کە بە کەسایەتی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکردووە، وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردۆتەوە و باس لە لەیادکردن دەکات.

وه‌نه‌وشه‌ له‌ ئینستاگرامی تایبه‌تی خۆی وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردۆتەوە و لەسەر وێنەکە وتەیەکی ئەلپاچینۆی نوسیوە کە دەڵێت "یەکێک لەو شتە جوانانەی خوا بە ئێمەی بەخشیوە لەبیرکردنە".

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".



PM:08:01:24/04/2018