لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی
لیڤەرپوڵی ئینگلیزی توانی گۆڵبارانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بکات لە یاریگای خۆی ٥-٢
توشی دۆڕانی بکات.
یانەی لیڤەرپوڵ بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەشکردوو توانی پێنج گۆڵ لە لایەن
یاریزانان" محەمەد سەلاح دوو گۆڵ و فێڕمینهۆ و مانی تۆمار بکات.
دوو گۆڵەکەی یانەی رۆما هەریەکە لە دزیکۆ و پیرۆتی تۆماریان کرد، کە ئەمەی
دواییان بە لێدانی سزابوو.
بڕیارە یاری گەڕانەوەی لە هەفتەی داهاتوو لە خاکی یانەی رۆما ئەنجام بدرێت
و دەبێت یانە ئیتاڵیەکە بە جیاوازی ٣ گۆڵ یاریەکە بباتەوە.