جوانترین کاندیدی پەرلەمانی عێراق کچە مۆدێلێکی کوردە
خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق چەندین کاندیدی کچی لە خۆ گرتووە، کە ئهەندێکیان بەهۆی جوانییەکانیانەوە بوون بە باس و خواسی میدیاکان، کە دیارترینیان کچێکی کوردە کەلەسەر لیستێکی عێراقی خۆی کاندیدکردووە.
"سلڤانا دڵشاد شه‌معون كوركیس"، کە تەمەنی 30 ساڵه و به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كۆیه‌یه و مه‌سیحییه، له‌سه‌ر لیستێكی به‌غدا خۆی بۆ په‌رله‌مانی عیراق كاندید كردووه، بە هۆی جوانی و شۆخوشەنگییەکەی وێنەکانی لەچەندین ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی داوەتەوە.
بەپێی میدیاکان، سلڤانا پێشتر مۆدێل و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ بووه و ناسراوە بە "سلڤانا عیراقی"، هەر بەو ناوەش له بانگه‌شه‌ی ههڵبژاردنەکاندا بانگەشە بۆخۆی دەکات.
AM:11:53:25/04/2018