رێککەوتنی ھەر سێ لیستی هاوپەیمانی و گۆران و کۆمەڵ لە ناوچە جێناکۆکەکان

هەرسێ لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و گۆڕان و کۆمەڵ، لەسەر پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش بە ناوی لیستی"نیشتیمان"رێککەوتون لە ناوچە جێناکۆکەکان و بڕیاریان داوە لەسەرجەم پرسە سیاسییەکاندا، هاوکارو هەماهەنگی یەکتر بن.

بەپیی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووەو واژوی هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆلی لیستی هاوپەیمانیو دیموکراسی، عەلی باپیر، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی و عومەری سەید عەلی، سەرۆلکی لیستی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەرە، تیایدا چەند بڕیار و راسپاردەیەکیان دەرکردووەو هاوکات سێ لیژنەشیان بۆ راپەڕاندی کاروبارەکان پێکهێنراوە.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەدوای پێکهێنانی لیستی نیشتیمان لە نێوان هەر سێ لایەندا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سیاسیو ئابوری و کۆمەڵایەتی کوردستان، سیستمی حوکمڕانی، شکست و قەیرانە کەڵەکەبووەکان و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، لە پێناو ڕێکخستن ویەکخستنی هێز وتوانای لایەنەکان لە پێناو چاکسازی هەمەلایەنەدا، هەرسێ لایەن وەک بنەمای کاری هاوبەی قۆناغەکە ڕیککەوتن لەسەر واژوو کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیەی لای خوارەوە:




PM:12:10:25/04/2018